Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:28

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆكکۆماری ئێران لە بەغدا کۆبوونەوەوە

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ژمارەیەک دۆسیەی گرنگیان تاوتوێ کرد کە پەیوەندیداربوون بە پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لە سەرۆكکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک دۆسیە و پرسی ھاوبەش بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاستی ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ کراون.

باسی لەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەکەدا بێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان جەختی کردووەتەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامدان بە بەرنامەکانی ھاریکاری و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان ھەردوو وڵات.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.