Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:37

نێچیرڤان بارزانی و شاندی سه‌ربازیی به‌ریتانیا: داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌ و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كرد
کوردستان TV
100%


به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌2024/9/11 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ئيدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و  شانديكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌ و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق به‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.

هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.