Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:21

بە ئاراستەکردنی 15 هاژه‌ك لە لوبنانەوە ھێرش کرایە سەر باکووری ئیسرائیل

کوردستان TV
100%


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئاراستەکردنی 15 هاژه‌ك لە لوبنانەوە بۆسەر ناوچەی جەلیل باکووری ئیسرائیل چاودێری کراوە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە ئاراستەکردنی 15 هاژه‌ك لە لوبنانەوە بۆسەر جوولەکەنشینەکانی سەربە ناوچەی جەلیل چاودێرکراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لە هاژه‌كه‌كان لە چۆڵەوانییەکانی دەوروبەری ناوچەی جەلیل کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ھێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

پشتر کەناڵەکە ئاماژەی بەوەدابوو،دوێنێ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە ئاراستەکرابوو لە جوولەکەنشینی نەھاریا باکووری ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی نەبووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.