Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:26

وادەی كۆتایی گەرما و هاتنی هەوای فێنك راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی بواری كەشناسی وادەی كۆتاهاتنی گەرمای بەتینی هاوینی راگەیاند و جەختی كردەوە كە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هەوای فێنك روو لە عێراق دەكات و گەرما كۆتایی دێت.

عەلی جابر كە شارەزایەكی كەشناسی عێراقییە دەڵێت: بەرزی پلەكانی گەرما تەنیا سبەی سێشەممە بەردەوام دەبێت، لە دووسبەی چوارشەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی رێژەیی روو لە دابەزین و نزمبوونەوە دەكەن.

دەشڵێت: رۆژی پێنجشەممە پلەكانی گەرما 2 پلە دادەبەزن، بۆ نموونە لە بەغدای پایتەخت پلەی گەرما دەبێتە 39 پلەی سیلیزی، ئەم دابەزینانەش بۆ رۆژانی داهاتوو بەهەمانشێوە بەردەوام دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا: لە ئێوارەی رۆژی هەینی داهاتووەوە بەتەواوی هەست بە فێنكی وەرزی پاییز دەكرێت و گەرما كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.