گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵە خۆشەكەی لەبارەی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە رێككەوتن و سەرجەم لەمپەر و كێشەكان چارەسەكران.
راشیگەیاند: رێككەوتنەكە بەمشێوەیە، حكوومەتی فیدڕالی مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات، لەبەرامبەریشدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمسال كێشە تەكنیكییەكانی مووچە چارەسەر دەكات.
لە دوێنێ یەكشەممەوە كۆبوونەوەی چڕ لەنێوان هەردوو شاندی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچووە و كەمێك پێش ئێستاش كۆبوونەوەكان كۆتاییان هات، بڕیاریشە كەمێكی دیكە راگەیەنراوی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا بڵاو بكرێتەوە.
پێشتر (كوردستان تیڤی) بڵاوی كردبووەوە، هەردوو شاندی هەرێم و عێراق لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ دووشەممەدا چەندین پرسیان یەكلایی كردۆتەوە و بەتایبەتیش پرسی مووچە.
لە كۆبوونەوەكاندا كێشەی مووچە چارەسەركراوە و بڕیارە سبەی یان دووسبەی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران رەوانەی عێراق بكرێت و پارەكەش بنێردرێت.
شاندی هەردوولا هەروەها لەسەر چەند بابەتێكی دیكەش رێككەوتوون، لەوانە بابەتی باج و وەبەرهێنان و لادانی بازگەكانی گومرگ لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.