Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:17

پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 10ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ 1 تا 2 پله‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی:41   پلەى سیلیزى
دهۆک:  41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:  42 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
سۆران:  39  پلەى سیلیزى
گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.