Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:16

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار و 3 كه‌سی دیكه‌ گیانیان لە دەستدا

کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو لە سەر ڕێگەی سه‌ره‌كی کەرکووک - تکریت ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک كه‌ نه‌وتی بار كردبوو له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندکرۆزەر ڕوویداو له‌ ئه‌نجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا. 

به‌ گوێره‌ی میدياكانی عێراقی لە ڕووداوەكەدا، سەفا ڕێشاوی، یاریدەدەری جێگری پارێزگاری ئەنبار بۆ كاروباری وەزرش و لاوان و سێ له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گیانیاله‌ده‌ست داوه‌.

 ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ سەرەڕای سووتانیان، هیچكام له‌ سه‌رنشینه‌كانی لاندكرۆزه‌كه نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌ بەڵام بە بڵاوكردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی، یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار و منداڵەكانی ناسراونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.