Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:21

چیرۆكی په‌یكه‌ری ( ئولا یاكۆبسۆن)

کوردستان TV
100%


ئا – كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
په‌یكه‌ری ( ئولا یاكۆبسۆن)، یه‌كێكه‌له‌په‌یكه‌ره‌كانی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد (شوان كه‌مال)،كه‌له‌ كتێبخانه‌كه‌ی مۆنداڵ له‌ شاری یۆتۆبۆری مه‌مله‌كه‌تی سوید دانراوه‌.
له‌سه‌ر چۆنییه‌تی دورست بوون و دانانی په‌یكه‌ری ئولا یاكۆبسۆن هونه‌رمه‌ندی كورد شوان كه‌مال ده‌ڵێت" ساڵی 2016 تازه‌ هاتبومه‌ واڵت سوید ماوه‌یه‌ك بوو بێ ئیش بوم له‌ چه‌ند شوێنێك ،هه‌وڵی ئیشكردنم دابوو CV خۆمم بۆ ناردبوون،باسی ئه‌وه‌م كردبوو كه‌ په‌یكه‌رسازێكی،كوردم به‌ڵام ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیم هه‌یه‌ و شاره‌زای بواری په‌یكه‌رسازیم،ئیشی هونه‌ری و به‌تایبه‌تی په‌یكه‌رسازی كه‌مێك زه‌حمه‌ت و گرانه‌ به‌هۆی كه‌می ئه‌وكارگانه‌ی په‌یكه‌ر دروست ئه‌كه‌ن،بۆ نموونه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی سكه‌ندناڤیا له‌وانه‌یه‌ 4 یان5 شوێنی وای لێبێت".
هه‌روه‌ها په‌ریكه‌ر ساز شوان ده‌ڵێت"خۆشبه‌ختانه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكیان ره‌زامه‌ندیان هه‌بوو بۆ كاركردنم به‌ڵام هه‌نێكیان گونجاونه‌بوون چونكه‌ زۆر دوربوون له‌وانه‌ دانه‌یه‌ك له‌ كۆبنهاگنی پایته‌ختی دانمارك و دانه‌یك له‌ خوار شاری ستۆكهۆڵم بوو دانه‌یه‌ك له‌ فینه‌له‌ند،دانه‌یه‌ك نزیكی خۆمان بو ئیتر كاتیان بۆ دانام بچم قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م،كه‌ ئیش و كاره‌كانم پیشان دان له‌ ئه‌له‌مانیا و هه‌نێ واڵتی ئه‌وروپی یه‌كسه‌ر ڕازی بون كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م".
شوان كه‌مال زیاتر ده‌ڵێت"جا چیرۆكی دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ئه‌كات،كاتێك خاوه‌نی كارگه‌كه‌ (ڕۆبێرت كاسالاند) له‌هه‌مان كاتا مامۆستای زانكۆش بوو له‌ شاری مالمۆ وتی: شوان داوای په‌یكه‌رێكیان لێمانكردوه‌ ئه‌توانی دروستی بكه‌ی بۆمان؟ منیش دوای ئه‌و دابڕانه‌ زۆر خۆشحاڵ بووم به‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان بۆ بكه‌م،ئیتر هه‌ستام به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و په‌یاكردنی مۆدێل بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌، داڕشتن و بیرۆكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر دواكاری و رێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی شاره‌زای بواری هونه‌ر و رخنه‌ی هونه‌ری ودوایی شاره‌وانی یۆتۆبۆری".
ئولا یاكۆبسۆن كێیه‌؟
هونه‌مه‌ند شوان كه‌مال ده‌ڵێت"ئولا یاكۆبسۆن هونه‌رمه‌ندێك و ئه‌كته‌رێكی شانۆ و سینه‌مای سویدی نه‌مساویه‌،له‌ شاری یۆتۆبۆری ژیاوه‌ له‌نێوا سااڵنی په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردو،له‌م ساڵانه‌ی، دوایی شاره‌وانی شاره‌كه‌ بڕیاری داوه‌ شوێێك بكرێت به‌ناویه‌وه‌ به‌ ته‌حدیدی ئه‌كه‌وێته‌ گه‌ره‌كی مۆنداڵ به‌رده‌م كتێبخانه‌ی گشتی،له‌ ئێستایا په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌و دانراوه‌".
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دورست كردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ شوان ده‌ڵێت"ماوه‌ی 4 مانگێك خه‌ریكی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ بوم له‌ماده‌ی گه‌چ وبۆره‌ك،دوایی له‌ كارگه‌ی داڕشتنی كانزاكان (مه‌یاله‌)له‌ شاری مالمۆ په‌یكه‌ره‌كه‌ كرایه‌ بڕۆنز،له‌ شوێنی دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌ هه‌نێ كاری سیرامیكی و نوسین هه‌یه‌ هونه‌رمه‌ندی سویدی(بیۆرن كانسۆن) ئه‌وكارانه‌ی چاكردوه‌ كاتی خۆی ئه‌م ئوال ویاكۆبسنه‌ له‌ فیلمێكا به‌ناوی (سه‌مایه‌ك له‌ هاوینا) له‌ كه‌ناره‌كانی ئیتالیا به‌ شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ ڕوت ده‌رئه‌كه‌وێت،ئیتر توشی سه‌رزه‌نشت و ره‌خنه‌یه‌كی ئه‌وكاته‌ی میدیاكان و خه‌ڵكی سكه‌ندناڤی ئه‌به‌ێته‌وه‌،بۆیه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ و گوزارشت له‌وه‌ ئه‌كات كه‌ به‌ناهه‌ق و نادادپه‌روه‌رانه‌ بوه‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌م خاتونه‌ گیراوه‌".
له‌سه‌ر پێكهاته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ هونه‌رمه‌ند شوان كه‌ماب ده‌ڵێت"په‌یكه‌ره‌كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ مناڵێكی زنجی ڕه‌شپێست به‌شێوه‌یه‌كی توڕه‌ ده‌ستێكی به‌رزكردۆته‌وه‌ پرسیار ئه‌كات ئه‌ڵی له‌سه‌رچی و بۆ واتان كرد ئه‌وكاتانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م خاتونه‌ هونه‌رمه‌نده‌،له‌سه‌ر بلوزه‌كه‌ی تایتڵی ئه‌وفیله‌مه‌(سه‌مایه‌ك له‌ هاویندا)م دروستكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕیلیف.
شایانی باسه‌ ئه‌م خاتونه‌ له‌ ساڵی 1929 له‌ دایكبوه‌ له‌ ساڵی 1982 له‌ نه‌مسا كۆچی دوایی كردوه‌ ،خاوه‌نی گه‌لێك فیلمه‌ له‌ وڵاتی سوید و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی به‌ده‌ست هێناوه‌.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.