Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:22

ئەمریکا: پێدانی هاژه‌کی بالیستیک لە لایەن ئێرانەوە بە ڕووسیا دەبێتە هۆی کوژرانی خەڵکی سڤیلی زیاتر لە ئۆکراینا

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی شان ساڤیت ڕایگەیاند، پێدانی هاژه‌کی بالیستیک لە لایەن ئێرانەوە بە ڕووسیا دەبێتە هۆی کوژرانی خەڵکی سڤیلی زیاتر لە ئۆکراینا.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی ڕاستی بابەتەکەی پشتڕاست نەکردووە و تەنیا شیکردنەوەی بۆ بابەتەکە کرد و گوتی: پێدانی هاژه‌کی بالیستیک لە لایەن ئێرانەوە بە ڕووسیا لە جەنگ دژ بە ئۆکراینا یارمەتیدەر دەبێت بۆ خوڵقاندنی دۆخێکی ناهەموار و ئەوە دەبێتە هۆی کوژرانی خەڵکی سڤیلی زیاتر لە ئۆکراینا.

هەر لەبارەی ئەم هەواڵە، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر ڕووسیا نەگۆڕاوە و هاتووە: ئێران یارمەتییە سەربازییەکانی لەو جەنگەدا کە ببێتە هۆی زیاتر بوونی قوربانی مرۆیی، تێکچوونی ژێرخانەکان و دوور کەوتنەوە لە دانوستانەکانی ئاگربەست، بە کارێکی نامرۆڤانە دەزانێت.

لە ڕوونکردنەوەکەی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەروەها هاتووە، نەک ئێران خۆی ناخانە ژێر باری ئەو کردەوەیە، بە پێچەوانەوە داوا لە لایەنەکانی دیکەش دەکەن کە تێکەڵ بە پێکدادانەکان نەبن و پێدانی چەک بە لایەنەکانی شەڕ ڕابگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.