بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، درێژبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی غەززە بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، گوتیشی پێشنیارێكی نوێیان خستۆته به‌رده‌م حه‌ماس و ئیسڕائیل بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و به‌منزیكانه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ویلیەم بێرنز، بەڕێوەبەری سی ئای ئه‌ی و ریچارد موور، بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا هۆشدارییان دا كه سیستمی جیهانی لە ژێر هەڕەشەیه‌كی توندایه به‌شێوه‌یه‌ك كه له جەنگی ساردەوە هاوشێوەی نەبووە.
ئه‌و دوو بەرپرسە هەواڵگرییەی ئەمریکا و بەریتانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، هه‌ماهه‌نگی وڵاتان گرنگه بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئه‌و هەڕەشە جۆراوجۆرانه‌ی كه بەشێوەیەکی سەرەکی لە رووسیا و چین و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبووه.
هاوكات جه‌خیان كرده‌وه، جەنگی غەززە بە تایبه‌تی بۆته جێگەی نیگه‌رانی قوڵی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه. هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا، دووپاتیانكرده‌وه كه لەگەڵ نێوه‌ندگیرانی میسر و قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.