حزبوڵڵا هێرشێكی چڕی كرده سەر باکووری ئیسرائیل لە کاردانەوەی هێرشهكهی سهر باشووری لوبنان.
حزبوڵڵای لوبنان له بهیاننامهیهكدا ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم لە کاردانەوە بۆردومانی شارۆچکەی كهفرۆنی لوبنان، کە بەهۆیەوە ژمارهیهك کوژراو و برینداری لێكهوتهوه، به هاژهك هێرشیانكرده سهر شاری کیریات شمۆنا له باكووری ئیسڕائیل.
هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، به گومبهتی ئاسنین ڕێگری له پێنج هاژهك كراوه کە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە ئاڕاسته کیریات شمۆنا له باكووری ئیسڕائیل كرابوون. وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە شارۆچکەی كهفرۆن لە باشووری لوبنان ڕوویدا، سێ کارمەندی فریاگوزاری کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
لای خۆشییهوه، نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، هێرشەکەی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئهمه پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانه لهلایهن ئیسڕائیلهوه بۆ سەر بەها مرۆییهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.