Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:48

بزانە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکوورى خۆر ئاوا دەبێت .

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 39 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى

سۆران: 37 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.