Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 07:19

شەوی رابردوو كارەسات كەوتەوە.. 17 منداڵ گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە بەشێكی مانەوەی قوتابییان لە قوتابخانەیەكی وڵاتی كینیا، بەلایەنی كەم 17 منداڵ گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

رووداوەكە لە نیوەشەوی رابردوو لە قوتابخانەیەكی قۆناخی بنەڕەتی لە ناوچەی نیێری لە وڵاتی كینیا كەوتەوە.

لەكاتێكدا منداڵەكان لەنێو شیرینی خەودا بوون، ئاگر لەو بەشە كەوتەوە كە منداڵەكان تێیدا نوستبوون.

گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی نیێری رایگەیاند: تا ئێستا تەرمی 17 قوتابی منداڵ دۆزراونەتەوە و دەیانی دیكەش بەهۆی زامداربوون رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

راشیگەیاند: بەهۆی ئەوەی تەرمی بەشێك لە منداڵەكان بەتەواوی سوتابوون، ناتوانراوە ناسنامەی هەندێكیان بناسرێتەوە، هەروەها 16 منداڵی دیكەش رێژەی سوتاوییەكەیان بەرزە، هەرچەندە لە نەخۆشخانە چارەسەر دەكرێن، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش، گوتەبێژەكەی پۆلیس رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە، بەڵام هێشتا بۆیان روون نەبۆتەوە سەرچاوەی ئاگرەكە چی بووە.

جەختیشی كردەوە كە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و تیمەكانی خەریكی گەڕانن و پشكنینن، پێشبینش دەكرێ ژمارەی قوربانییان لەنێو داروبەردووی قوتابخانەكە زیاتر بن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.