Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 07:23

ڤیدیۆ.. كەسێك دوای هاتنەدەرەوە لە یانەیەكی شەوانە تەقە لە هاوڕێیەكی خۆی دەكات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد كە دوای هاتنەدەرەوە لە یانەیەكی شەوانە، تەقەی لە هاوڕێیەكی كردووە و برینداری كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری

توانی شوێنی تۆمەتبار (ئ. خ. ا) دەستنیشان بکات، تۆمەتبارەكە لەگەڵ هاوڕێکانی دەچێت بۆ یانەیەکی شەوانە و لە دوای هاتنە دەرەوەیان لەگەڵ هاوڕێکانی دەبێتە دەماقاڵێیان و توندوتیژی دروست دەبێت.

دواتر تۆمەتبارەكە تەقە لە یەکێک لە هاوڕێکانی دەکات و برینداری دەکات.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباریان دەستگیر کرد.

https://fb.watch/upKRXgtHRc/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.