Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 07:23

سەرۆکی حکومەت پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکەی بەسەرکردەوە.

سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە پرۆسەی چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری خێراتر بکەن . دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕەکەشی دڵنیا کردەوە کە بە پێی توانا و قەبارەی زیانەکەیان هاوکاریان دەکات و هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بازاڕەکە زوو بکرێتەوە.
بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت‌ گوژمه‌ی پێنج ملیارو سێسه‌د ملیۆن دینار بۆ ‌ نۆژنکردنه‌وه‌ی بازاڕی قەیسەریی تەرخانکراوه‌و لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو دەکرێت.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.