Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:09

25ى ئه‌يلوول يه‌كه‌م ڕۆژى خوێندنی ساڵی 2024-2025 ده‌بێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى چوارشە‌ممه‌، 25 ى ئه‌يلولى 2024 ى، وه‌كوو يه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى خوێندنى 2024-2025 ڕاگه‌ياند.
 
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (5 ى ئه‌يلوولى 2024)، ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، بۆ تاووتوێکردنی چه‌ند پرسێك کۆ بووەوە‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار له‌سه‌ر ساڵنامه‌ و ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێى خوێندنى 2024-2025 درا و ڕۆژى چوارشەممە،‌ 25 ى ئه‌يلولى 2024، وه‌كوو يه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێی خوێندن دياری كرا.

وه‌رزى نوێی خوێندنی ئه‌مساڵ، بە بەشداریی
زیاتر لە یەک ملیۆن و 720 هەزار قوتابیی قوتابخانەی حکومی و زیاتر لە 132 هەزار قوتابیی قوتابخانە ناحکومييەکان لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات. پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ، له‌ لايه‌ن زیاتر لە 118 هەزار مامۆستای هەمیشەیی و زیاتر لە 38 هەزار مامۆستای گرێبەست به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

له‌ ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌م، 125 قوتابخانە دروست كراون و دروستكردنى 42 باخچە و قوتابخانه‌ى تر چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ ئامادە دەبن.
1800 قوتابخانە نۆژەن كراونەتەوە و 640 ژووری نوێی خوێندن دروست كراون، به‌مه‌ش گرفته‌كانى دووده‌وامى له‌ زۆرينه‌ى قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر كراون. هەروەها زیاتر لە 26 هەزار و 384 منداڵی دابڕاو، گەڕێنراونەتەوە سەر خوێندن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.