Erbil 31°C شەممە 28 ئەیلوول 09:14

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری بازرگانیی فیدراڵ دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەسیر داود ئەلغرێری وەزیری بازرگانیی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیی و گەشەپێدانی ئابووری بە لەبەرچاوگرتن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئاماژە بە پێویستیی پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بۆ کەرتی تایبەت کرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆی لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریدا بگێڕێت.
ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری وەزاریی عێراق کە بڕیارە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسێیە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەردوولا لەم ڕۆژانە لە هەولێر بکرێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.