Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:38

دەزگای گشتيی کاروباری مین چه‌ندين تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە ڕێگە سەرەکیيەکان دادەنێت

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتيیان و پاراستنیان لە مەترسیيەکانی مین، دەزگای گشتيى كاروبارى مین، دەیان تابلۆی ئاگه‌دارکردنەوە و هۆشیاری لە ڕێگە سەرەکیيەکانی سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دادەنێت.
جه‌بار مسته‌فا، سەرۆکی دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیارکردنەوە, بە هاوکاريی ڕێکخراوی کۆمیتەی خاچی سوری نێونەتەوەیی (ICRC)، بە مەبەستی پاراستنی هاووڵاتيیان لە مەترسییەکانی مین و پاشماوەی جەنگی، چه‌ندان تابلۆی هۆشیارکردنەوه‌يان له‌ شاڕێكان داناوه‌، تاوه‌كوو هاووڵاتييان له‌ ناوچه‌ مه‌ترسيداره‌كان خۆيان به‌ دوور بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.