Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:46

به‌ریتانیا پاڵپشتی و پشتیوانيی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆلۆنێڵ جۆن فۆستەر، ڕاوێژکاری سەربازيی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمی یاوەری کرد.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە باسی لە دۆخی ئەمنيی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی و گرفتەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە کرد. هەروەها ڕایگەیاند: پێویستە چاکسازی بە ئەنجامی کۆتایی بگەیەنین، لەپێناو گەیشتن بە دامەزراندن و بنیاتنانی هێزێکی نیشتمانيی کوردستانی، کە پارێزەری خەڵک و خاکی کوردستان بێت. هەروەها ستایشی پاڵپشتيی بەردەوامی گەل و حکومەتی بەریتانیای کرد، لە ڕێگەی ڕاوێژکارە سەربازی و دیبلۆماتیيەکانی کە هەمیشە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون، لە سەرجەم قۆناغەکاندا، بە تایبەت لە پرۆسەی چاکسازيی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
کۆڵۆنێڵ فۆستەر، ئامادەييی وڵاتەکەی، لە بەردەواميی پاڵپشتی و پشتیوانيی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان نيشان دا، بە تایبەت وەزارەتی پێشمەرگە و ڕایگەیاند: بنیاتنانی هێزێکی نیشتمانيی تۆکمە، پارێزگاری لە خاکی کوردستان و ناوچەکەش دەکات، لە هەر مەترسییەک لە ئێستا و ئایيندە کە ڕووبەڕووی ببێتەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین لەم پێناوەدا پاڵپشت و پشتیوانتان بین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.