Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:14

لە سەیدسادق بەهۆی شەڕەتەقە كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندارە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە لە شارۆچكەی سەیدسادق شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروست بووە و لە ئەنجامی شەڕەكەش كەسێكی كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

لە گەڕەكی بەركێو لە شارۆچكەی سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی شەڕ و پێكدادان لەنێوان دوو بنەماڵەی خزمی یەكتر دروست بووە.

شەڕەكە تەشەنەی كردووە و چەكی تێدا بەكارهاتووە، لە ئەنجامیشدا كەسێك بە فیشەك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەو كەسەی لە شەڕەكەدا بریندار بووە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت كراوە بە مەبەستی چارەسەری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.