به گوێڕه‌ی میدیای ئیسرائیل ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە4ی9ی2024، لە عێراقەوە ژمارەیەک درۆن ئاڕاستەی خاكه‌كه‌یان کراوه و به‌ره‌ی موقامههی عێراقیش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
میدیای ئیسرائیل رایگه‌یاند، درۆنەکان ئاڕاستەی ناوچەی حەیفا کراون و بەرلەوەی ئامانجەکانیان بپێکن خراونەتە خوارەوە.
لای خۆیه‌وه لە راگەیەندراوێکدا، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بەناوی ژمارەیەک گرووپی ئیسلامی عێراقی ئاماژەیان بەوە کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە درۆن بەندەری حەیفایان کردووه‌ته ئامانج.
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو به‌پرسێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبی ئاگادار رایگه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر داوای ئێران هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و بهرژوهوهندییهكانیان راگرتووه به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو، گروپی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، به یارمه‌تیی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر چەند ئامانجێکی گرنگ لە حەیفای ئیسرائیل ئەنجامداوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی خۆی پێکاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.