ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال کونسولی گشتیی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لەپێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی هیندستان سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرینگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.