Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:25

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى نوێى توركيا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا كرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/9/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ  ئانل بۆرائينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌  ئينان خۆشحاڵيىخۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشان دا و خواست وئاماده‌ييى توركياى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌بوو

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.