وەزیری ناخۆی کۆنگۆی دیموکرات، جاکمان شابانی ڕایگەیاند کە 129 زیندانیکراو لە کاتی ھەوڵدانیان بۆ ھەڵاتن لە گرتووخانەیەکدا لە شاری کینشاسا پایتەختی ئەو وڵاتە، کوژراون.
جاکمان شابانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە 129 زیندانیکراو لە گرتووخانەیەکدا لە شاری کینشاسا، ھەوڵی ھەڵاتنیان داوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی ھەوڵی ھەڵاتنەکەدا، 129 زیندانی کوژراون کە 24یان لە ئەنجامی تەقەی ھۆشداریدا کوژراون و ئەوانی دیکەش لە ئەنجامی پاڵەپەستۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 12 ھەزار زیندانی لە گرتووخانەی کامالا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتدا ھەن، لە کاتێکدا گرتووخانەکە شوێنی ھەزار و 500 زیندانییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.