له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی شاره‌دێی كه‌له‌كچی سنۆری پارێزگای دهۆك له ئیسته‌نبوڵی توركیا حه‌وت كه‌س ده‌ستگیر كران.
به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیسته‌نبوڵ، تیمه‌كانیان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا لە ناوچەی فاتیحی ئیسته‌نبوڵ توانیویانه حه‌وت كه‌س له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی حەکیم لوقمان گه‌نجه‌كه‌ی شاره‌دێی كه‌له‌كچی ده‌ستگیر بكه‌ن.
به گوته‌ی ئاسایشی ئیسته‌نبوڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراوه ناوی خه‌یره‌دینه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی لوقمان حه‌كیمه كه خۆی له ماڵێكدا حه‌شار دابوو، یه‌كێكی دیكه‌ش كارمه‌ندی سیكیوریتی ئه‌و شوێنه‌یه كه لوقمان حه‌كیمی تێدا كوژراوه.
شەوی 31ی ئاب، حەکیم لوقمان كه كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات، لە دوبەیەوە لەگەڵ ئامۆزا و هاوڕێیەکی چووەتە ئیستەنبوڵ، دوو کاتژمێر دوای گەیشتنی، لە خواردنگەیەکی ئەکسەرای به دوازده كه‌س هێرشی ده‌كه‌نه‌سه‌ر و به‌ر چه‌قۆی ده‌ده‌ن، به‌هۆی برینه‌كانییه‌وه لوقمان حه‌كیم هه‌ر له‌و شوێنه گیانی له‌ده‌ستدا و رۆژی دووشەممە تەرمه‌كه‌ی هێنرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.