بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی هەڵەبجە، سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە: بهپێی ئهو خشتهیهی كه لەلایەن وهزارهتی دارایی بۆ گهنجینه نێردراوه، بەپێی خشتەیەك مووچەی كەسوكاری شەهیدان لە ماوەی دوو رۆژدا دابەش دەكرێت، بەمشێوەی خوارەوە:-
- سبەی سێشەممە مووچەی کەسوکاری شههیدانی سەنگەر و هاووڵاتی دابەش دەکرێت.
- دووسبەی چوارشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران (جینۆساید) دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی هەڵەبجە داواشی لە کەسوکاری شەهیدان كرد سەردانی بانكی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان .
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە سبەی سێشەممە كەسوكاری شەهیدان مووچەكانیان وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.