سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، چیتر تیرۆریستانی داعش مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان دروست ناكه‌ن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ كیڤن لیهی فه‌رمانده‌ی نوێنه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش له عێراق، به ئاماده‌بوونی ئه‌لینا رۆمانوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش چیتر مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق دروست ناكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشكه‌وتنی گفتوگۆی ته‌كنیكی نێوان هه‌ردوولا كرا بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، هه‌روه‌ها گۆڕینی ئه‌ركه‌كه بۆ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی به‌شدار له هاوپه‌یمانیه‌كه، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاری له بواری مه‌شق و ڕاهێنان و شاره‌زایی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق كرایه‌وه.
له‌میانی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش چیتر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق دروست ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، چه‌كداره‌كانی داعش له ناوچه دوره‌ده‌سته‌كان خۆیان حه‌شارداوه، له كاتێكدا هێزه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دونانی داعش و دۆزینه‌وه‌ی مۆڵگه و شوێنه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.