Erbil 13°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 20:15

لەئەمڕۆوە گەرمای بەتینی هاوین كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

لەئەمڕۆ یەكشەممەوە رێكەوتی 1/9 ئیتر گەرمای بەتینی هاوین لە سەرتاسەری عێراق كۆتایی هات و كەشوهەوا بۆ لەمەودوا بەرەو دابەزین و فێنكبوونەوە دەچن.

واسیق سەلامی كە كەشناسێكی عێراقییە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نووسیویەتی: لەگەڵ یەكەم رۆژی ئەم مانگە گەرمای بەتینی هاوین كۆتایی دێت، هەرچەندە لە رووی فەلەكییەوە رۆژی 22ی ئەم مانگە بەفەرمی دەچینە نێو وەرزی پاییزەوە.

هەروەها نووسیویەتی: بەگوێرەی پێشبینییەكان تەواوی ئەم مانگە كەشوهەوا ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرماش بەردەوام روو لە دابەزین دەكەن، هەروەها كزەبای فێنكیش هەڵدەكات بەتایبەت لە بەیانیاندا.

كەشناسە عێراقییەكە ئاماژەی بەوەشداوە: پێشبینی هاتنی شەپۆڵی گەرما كۆتایی هاتووە و هەفتانە پلەكانی گەرما بەردەوام روو لە دابەزینی زیاتر دەكەن.

جەختیشی كردەوە كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا هەست بە گۆڕانكاری تەواو لە كەشوهەوا دەكرێت و پلەكانی گەرما بەتەواوی روو لە نزمبوونەوە دەكەن.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.