سامان عەبدوڵلا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕێککەوتی 3ـی 9 تا 7ـی 9 ـی 2024 بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی سەڵاحەددین دابەش دەکرێن.
گوتیشی، ئەو قوتابییانەی لە رێگەی زانکۆلاینەوە وەردەگیرێن بەخۆڕایی بەشەناوەخۆییان پێدەدرێت، بەڵام ئەو قوتابییانەی پارالێڵن 300 هەزار دینار بە داشکانی 45%ەوە لێیان وەردەگیرێت".
ئاماژهی بهوهش دا، ڕێنماییەکانی مامەلەى وەرگرتنى ژوور و نيشتەجێبوون له بەشەناوخويیەکان پێداویستییەکان بهم شێوهیه دهبێت: دوو وێنەى نوێ،کۆپیەک لەكارتى زانيارى، کۆپیەک لەکارتی نیشتیمانی،کۆپیەک لە فۆرمی خۆراک، ئەنجامی دەرچوونی ئەمساڵی قوتابی مۆرو واژووی تۆماری کۆلێژی لەسەربێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.