Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:57

دوای ماوه‌یه‌ك ڕاوه‌ستان گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای رۆژێك له‌ گیرخواردنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی بەغدا رایگەیاند، كێشه‌ و گرفته‌كانی فڕۆكەخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا چارەسەر كراون و گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە. 

حارس عوبەیدی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی بەغدا رایگه‌یاند، ئەوەی روویدا شتێكی ئاساییە و لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەواندا بووه‌، بە تایبەتی بەهۆی گەڕانەوەی پێكەوەی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن.

 جگە لەوەش یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراق كێشەی تێكەوتبوو، هەروەها تیمی یەكێك لە فڕۆكەكانیش كەموكوڕییان هەبوو كه‌ له‌ئێستادا چاره‌سه‌ر كراوه‌. ئه‌وه ‌له‌ كاتێكدایه‌ لە دوێنێوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی و گەشتیار لە فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا گیریان خواردبوو.

ئه‌مه‌ش ببووە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییه‌كی زۆر لە تێرمێناڵی فڕۆكەخانەكە. دواکەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان زۆرجار لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوودەدەن، ئەمە جگە لەو ئاستەنگانەی تر کە لە کاتی گەشتکردندا ڕووبەڕووی گه‌شتیاران دەبێتەوە. 

لە دوازده‌ی تەمموزی ڕابردووش یه‌ك له‌ گه‌شته‌كانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ عەممان كێشه‌ی تێكه‌وت. ئه‌وكات ڕەزاق موحەیبه‌س سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق هاته‌ سه‌ر هێڵ و داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هۆكاری دواکەوتنی ئه‌و گه‌شته‌ بكۆڵێته‌وه‌.
  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.