دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكرا بە چاككردنی رێگای دەربەندیخان – كەلار، ئێستا پڕۆژەكە 83%ی كارەكانی تەواو بوو.
پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە، بەتەواوبوونی رێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی نێوان ئەو دوو شارە دەبێتە 40 خولەک و ئێستاش بەشێک لە قۆناخە تەواو بووەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.
لەنێو پڕۆژەکەدا 35 پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چوون و هاتن دەگاتە 5 کیلۆمەتر و زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.
پرۆژەکە لە رابردوودا تەنھا لە 15٪ی تەواو کرابوو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم و لەئێستادا رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە 83٪.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.