سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌ی تسعین له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك برینداربوو، هه‌روه‌ها زیانی به چه‌ند خانوویه‌ك گه‌یاندووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه له ئاسمانی شاره‌كه سوڕاوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خراوه‌ته‌خواره‌وه. باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و ڕووداوه ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له‌لای دانیشتووانی شاره‌كه دروستكردووه.
هاوكات فەریق عەبدولسەلام حەمودی ڕەمەزان، جێگری فەرماندەی بەرگری ئاسمانی لە پارێزگای كه‌ركوك ئاشکرایکرد، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه توركییه و له‌لایه‌ن بەرگری ئاسمانی عێراق خراوه‌ته خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.