Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:51

كه‌سێك كە چەند سەر ئاژەڵێكی دزی بو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند سەر ئاژەڵێكی دزی بو.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی چەند سەر ئاژەڵێكی لێ‌ دزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند سەر ئاژەڵێكدا كە تۆمەتبار دزی بوی.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،ح،ر لە دایكبووی 1995 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.