وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادەیه و لە ئەگەری روودانی ئەو ھێرشە ئه‌مه‌ریكا پابەنده به‌وه‌ی پارێزگاری لە ئیسرائیل بكات.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا جۆن کێربی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران بۆ ھێرشکردنەسەر ئیسرائیل ئامادەیە و لە ئەگەری روودانی ئەو ھێرشە، ئه‌مه‌ریكا پابەنده به‌وه‌ی پارێزگاری لە ئیسرائیل بكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشوه‌خته ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چڕتر کردووەتەوە.
جۆن کێربی وتیشی، پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران نەگۆڕە و داوا له كاربه‌ده‌ستانی تاران ده‌كات خۆیان له هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل به دور بگرن، چونكه ھیچ ھۆکارێک بۆ به‌زركردنه‌وه‌ی گرژییەکانی ناوچەکە به‌دی ناكرێت.
ئاماژه‌ی بهوشكرد، هه‌رچه‌نده پێشبینیکردنی ئەگەرەکانی هێرشکردن ئەستەمە، بەڵام کۆشکی سپی قسەکانی ئێران بە جددی وەردەگرێت.
راشیگه‌یاند، ئێمە پێمانوایە ئێرانییەکان هێشتا لە دۆخێکی باشدان و ئامادەن ئەگەر بیانەوێت هێرش بکەن و هەر بۆیەش ئه‌مه‌ریكا هێزەکانی لە ناوچەکە بەهێزتر کردووە. هۆشداریشیدا له ئه‌گه‌ری روودانی ئەو ھێرشە، ئه‌مه‌ریكا پابەنده به‌وه‌ی پارێزگاری لە ئیسرائیل بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.