شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی پرسی بودجه و مووچه له به‌غدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی شه‌وی رابردوو شاندێكی وەزارەتى دارایى حكوومه‌تی هەرێمى کوردستان گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ست به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی بكات.
شانده‌كه لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى دارایى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى کۆدەبنەوە.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ش تاوتوێكردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه به تایبه‌تیش مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز. ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە، وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، سەرەڕای ماوەی زیاتر لە 33 ڕۆژە لیستی مووچە بۆ بەغدا نێردراوە و وردبینیش لە هەموو لیستەکان تەواو بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.