Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:28

ناوی وانەبێژان بە مەبەستی کردنە گرێبەست لە ماوەی 7 ڕۆژدا بەرز دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


لە نووسراوێکی فەرمیدا، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کردووە، ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مەبەستی کردنە گرێبەست لە ماوەی 7 ڕۆژدا بنێرن.

لە نووسراوەکەدا کە ئیمزای ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ دووشەممە (26ی ئاب 2024) ئاراستە کراوە، هاتووە: بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وانەبێژانی دانەمەزراو لەسەر داهاتی ناوخۆ دەکرێنە گرێبەستی هەمیشەیی.

ئەوەش هاتووە: لە ماوەی 7 ڕۆژدا، بەبێ کەموکوڕی و گرفت، لیستی ناوەکان بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرز بکەنەوە.

ڕۆژی یەکشەممە(25ی ئابی 2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ کرد و بڕیاری دامەزراندنی بە گرێبەستی ئەو توێژەی دا، کە ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.