دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهكهن، دوای ئەوەی بڕیاری دا بە دامەزراندنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە ماوەی مانگێکدا.
له ڕاگهیهندراوێكدا دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ له ههرێمی كوردستان بڵاویان كردهوه، گرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بڕیارێکی ئازا و بوێرانە بوو کە بووە جێگەی ڕەزامەندی و دڵخۆشی هەزاران خێزان و لاوی ئەم نیشتمانە .
دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دهشڵێن، ئەم بڕیارە سەلمێنەری ئەوەیە مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان سەرەڕایی دڵسۆزیی بۆ پەروەردە و فێرکردن، هەروەها خەمخۆر و دڵسۆزە بۆ مافی مامۆستایان.
ڕۆژی یەکشەممە 8/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی ، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
سەرۆکی حکومەت دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێم ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست .
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.