بەهۆی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری Tu-95ی ڕووسیا، لەسەرانسەری ئۆکراینا زەنگی ئاگادارکرندەوە دژی هێرشی ئاسمانیی لێدرا.
ئیدارەی سەربازی شاری کێیڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا لە هەژماری تێلێگرام ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هەڕەشەی هەڵدانی مووشەکی کروز لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری Tu-95ی سووپای ڕووسیاوە، لە سەرانسەری وڵاتدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە.
لە ڕێگەی چەندین کەناڵی تێلێگرامی ئۆکرایناوە داوا لە دانیشتوانی خارکێڤ، میکۆلایڤ، دنیپرۆ و ڤینیتسا کرا بچنە ناو پانەگەکان.
سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی خارکێڤ، ئۆلیگ سنیگوبۆڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر خارکێڤ.
ڕاگەیاندنی ئۆکراینا باسی لەوە کرد کە دەنگی تەقینەوە لە هەندێ ناوچەی وڵاتەکە بیستراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.