لە ویلایەتی بەلوجستانی پاکستان، لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستییدا بۆ سەر ژمارەیەک ڕێبوار لانی کەم 23 کەس کوژران.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنی پاکستان، کاتەکانی شەو ژمارەیەک چەکدار لە ناوچەی راراشامی سەربە قەزای موسەخیل ڕێگەیان لە چەند ئۆتۆمبێلێک گرتووە و دوای هێنانە خوارەوەی سەرنشینانی پاسێک و بارهەڵگرێک و پشکنینی ناسنامە دەستڕێژی گوللەیان بەناودا کردوون.
لەو هێرشەدا لانی کەم 23 کەس کوژران و ئاگر لە 10 ئۆتۆمبێل بەردرا.
باس لەوە کرا کە ڕێبوارەکان خەڵکی پەنجاب بوون کە تیرۆریستەکان کوشتویانن.
دوای ڕووداوەکە و گەیشتنی پۆلیس و تیمی فریاگوزاری، تەرم و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە.
سەرکۆماری پاکستان، ئاسیف عەلی زەرداری و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، شەهباز شەریف ئیدانەی ڕووداوەکەیان کرد و پەیامی پێداگر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.