لە ئەبوجا پایتەختی نێجیریا، پێکھەڵپژان لەنێوان ھێزەکانی پۆلیس و ئەندامانی "بزووتنەوەی ئیسلامی" کە بە گرووپی شیعە ناسراون ڕوویدا و لە ئاکامدا، دوو پۆلیس کوژران.
گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی پایتەختی فیدراڵیی، جۆزفین ئادیە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەبوجای پایتەخت، پێکھەڵپژان لەنێوان ھێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەرانی سەربە "بزووتنەوەی ئیسلامی"دا، ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی پێکھەڵپژانەکدا، دوو پۆلیس کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا سێ ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی پۆلیس سووتێندراون.
باسی لەوەش کردووە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی سەربە "بزووتنەوەی ئیسلامی"، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
لە مانگی تەمووزی ڕابردووەوە، ئەندامانی سەربە "بزووتنەوەی ئیسلامی" لە نێجیریا دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و لە میانیدا داوا دەکەن سەرکردەی بزووتنەوەکەیان، ئیبراھیم زەکزاکی و ھاوسەرەکەی کە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەست بەسەرکراون، ئازاد بکرێن.
لە میانی خۆپیشاندانەکاندا لە نێجیریا تا ئێستا، ژمارەیەک کەس کوژراون کە بەھۆیەوە، سەرجەم چالاکییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی"، لەو وڵاتە قەدەغەکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.