بەهۆی هەڕەشەکانی هێرشه هاژه‌كه‌كانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا، گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی هیسرۆی لەندەنەوە بۆ تەلئەبیب بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ راگرت.
رۆژنامه‌ی ستانده‌ردی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشه هاژه‌كه‌كانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان به‌ریتانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ راگرت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی هیسرۆی لەندەنەوە بۆ تەلئەبیب له دوێنی یه‌كشه‌ممه‌وه تاوه‌كو رۆژی چوارشه‌ممه بیست و هه‌شتی ئابی ئه‌مساڵ راده‌گیرێت.
ئاشكراشی كردووه، حكومه‌تی به‌ریتانیا لەم ماوەیەدا لەبەر سەلامەتیی گەشتیاران و تیمە فڕۆکەوانییەکانی، گه‌شته‌كانی راگرتووه‌و بەردەوام چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و له‌هه‌ر گورانكارێكی نوێ‌دا هاووڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه راشگه‌یاندووه، هێڵی ئاسمانی ویز ئێری هەنگاری بەهۆی گرژی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.