به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژەی دروستكردنی جوتسایدی رۆڤیا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
گوژمه‌ی پڕۆژەی جوتسایدی رۆڤیا زیاتر له پێنج ملیار دینارە به سێ قوناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لەبارەی پڕۆژەكە مه‌نهه‌ل مۆفه‌ق به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی رۆڤیا به (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: گوژمه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی جووتسایدی سه‌نته‌ری شاردێی رۆڤیا دابینكراوه و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كه كاری تێدا ده‌كرێت.
راشیگەیاند: هەر لە سنووری شارەدێی رۆڤیا ده‌رخسته‌مان بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش ئاماده‌كردووه، لەوانە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان، كاره‌با و كه‌رتی په‌روه‌رده و له داهاتوویه‌كی نزیكدا سەرجەمیان ده‌چنه بواری جێبهجیكردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.