هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆک ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، جەنەڕاڵ چارڵز براون، سەرۆک ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە ده‌ستپێكی سه‌ردانه پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
بەگوێرەی ڕۆیتەرز، جەنەڕاڵ براون جەختیکردووەتەوە کە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه.
سەرۆک ئه‌ركانی هێزه هابه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتی گهشتیهكهیدا له ناو فرۆكه به ئاژنسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆردنییهكهی باس له‌و ده‌كه‌ن كه چۆن ده‌توانن رێگه بگرن له‌وه‌ی ئاستی هه‌ر چه‌شنه ململانی و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌وره‌ها رێكاره‌كانی رێگه‌گرتن له روودانی جه‌نگێكی راسته‌قینه له ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئەمه لە کاتێکدایە ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، وه‌ك به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل، ئاستی هێزی سه‌ربازی ، ده‌ریانی و ئاسمانی خۆی لە ناوچەکەدا زیاد كردووه.
جێگیرکردنی کەشتیی ئابراهام لینکۆڵن لە ناوچەکە و گواستنەوەی کەشتیی تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت و بوونی ژێردەریایی جۆرجیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوایین جوڵهپێكردن و جێگیركردنی هێزی ئه‌مه‌ریكان له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.