Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:32

سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئیتالیا هەڕەشە و پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 25ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ماوریزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كرد.
لەدیدارەكەدا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و بەمەبەستی ماڵئاواییكردن، سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، جەختی لە دۆستایەتیی نێوان گەلی ئیتالیا و گەلی كوردستان كردەوە و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای خواست.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق خواست و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و ئیتالیا، ئەو پەیوەندییانەی بە مێژوویی و دۆستانە وەسفكرد.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڕەشە و پێشهاتەكانی ناوچەكە و بابەتی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەروەها بایەخی هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری داهاتووی هەرێمی كوردستان چەند تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوون.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو دیدارەدا میشێل كامێرۆتا كونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادە بوو.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەكات
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.