ئەمڕۆ شەممە 2024.8.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى شەهیدانى ناحییەکە بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (414 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، بەدرێژایی (یەک کیلۆمەتر) جێبەجێکراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى و تیمی ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکە کرد، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە کە ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان زۆر لەوە زیاترە.
جێگەی باسە، قیڕتاوکردنی شەقامێکی دووسایدى 30 مەترى لە گەڕەکی شەهیدانى ناحییەى ڕزگارى بەدرێژایی (یەک کیلۆمەتر) بە گوژمەی (414 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە و بەتەواوبوونی ئاسانکاریيەکى زۆرى پێشکەش بە هاوڵاتییانى گەڕەکەکە کردووە.
پارێزگارى هەولێر پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى شەهیدانى ناحییەى ڕزگارى بەسەرکردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.