Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:20

له‌ ئێران 14 داعش ده‌ستگیركران كه‌ نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یان هه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

دەزگا ئەمنییەکانی ئێران 14 تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد، کە پلانی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستییان هەبووە. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ چوارده‌ گومانلێكراو به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدانیان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆرستی دەستگیرکراون. 

روونیشی كردۆته‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ ئەندامانی رێکخراوی داعشی خوڕاسانن و هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتە جیاجیاکانن، پیلانیشیان هەبووە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ تیرۆریستەکان چەند رۆژێک لەمەوبەر بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتەوە ناو خاکی ئێران و لە شارەکانی تاران، بۆرز، فارس و خوزستان دەستگیرکراون. گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ داعش له‌ ویلایه‌تی به‌ناو خوڕاسان له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌فغانستان و پاكستان و ئێران چالاكن و ناوه‌ ناوه‌ كرده‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن و بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی له‌و ناوچانه‌.
         
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.