بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چەند پلەیەك دادەبەزن و كەشوهەوا بۆ گەشت و سەیران گونجاو دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی .
هەروەها رایگەیاند: لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکوری خۆرئاوا دەبێت.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر : 42
سلێمانی :41
دهۆک : 42
کەرکووک : 46
هەڵەبجە : 42
زاخۆ: 42
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 46
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.