Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:05

دوای تێپەڕبوونی 3 مانگ.. هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

دوای تێپەڕبوونی 3 مانگ بەسەر رووداوەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە هۆكاری سەرەكی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران ئاشكرا كرا.

ئاژانسی (فارس نیوز) لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمنی ئێران بڵاوی كردەوە: چەند هۆكارێك بوونە هۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵام سەرەكیترین هۆكار بارگرانی فڕۆكەكە بووە.

بڵاویشی كردەوە: شەوی پێش رووداوەكە لەلایەن كەشناسییەوە كاتی هەستانی فڕۆكەكە بۆ تیمی فڕۆكەوانی دیاری كرابوو و بڕیار بوو كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ فڕۆكەكە بەرز ببێتەوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: فڕۆكەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا درەنگتر دەستی بە فڕین كرد، جگە لەوەش فڕۆكەكە كێشی زیاتری لە ئاستی ئاسایی خۆیدا هەڵگرتبوو، هەروەها كەشوهەوای خراپیش بوونە هۆكاری ئەوەی تیمی فڕۆكەوانی كۆنتڕۆلی فڕینی فڕۆكەكە لەدەست بدەن.

ئاماژەی بەوەش دا: بەهۆی دروستبوونی تەمومژ و كەمبوونەوەی توانای بینین، فڕۆكەكە خۆی بە شاخێكدا كێشا و تێكشكا.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی لێكۆڵینەوەی تیمە ئەمنی و هەواڵگرییەكان كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی رووداوێك بووە و هیچ كارێكی تێكدەرانەی لەپشتەوە نەبووە، ئاماژە بەوەشدراوە كە سەرەكیترین هۆكاری رووداوەكە زیادی كێشی فڕۆكەكە بووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە نزیكەی 30 هەزار كەس بەشدارییان لە لێكۆڵینەوەكانی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری ئێراندا كردووە كە لە ئەنجامدا چەند بەرپرسێكی باڵای ئێران لەنێویاندا وەزیری دەرەوە گیانیان لەدەست دا، رووداوەكە لە 19ی ئایاری رابردوو لە باكوری رۆژئاوای ئێران رووی دا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.