Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:53

ئەمڕۆ كاری نۆژەنكردنەوەی رێگای هەولێر – كۆیە دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەستكرا بە كاری نۆژەنكردنەوەی بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە، بڕیارە كاری نۆژەنكردنەوەكە ماوەی 3 مانگ بخایەنێت.

لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتوچۆ و گرینگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتوچۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە گوژمەی (491 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمەکانى بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە.

كاری نۆژەنكردنەوەكە بۆ نزیکەی (12 کیلۆمەتر) لە ڕێگای ستراتیژی و گرینگی (هەولێر - کۆیە) کە لە کەسنەزان و هەورازە نەفتە تا دەگاتە چوارڕێیانی گۆمەسپان دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو پلانەی پارێزگای هەولێر دایناوە، دەبێت پڕۆژەکە لە ماوەی سێ مانگدا بە کۆتابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.