Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:06

پڕۆژەیەكی نوێی كارەبای 33 كەیڤی دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیەكی نوێی كارەبای 33 كەیڤی دروست دەكرێت و پڕۆژەكەش سوودی بۆ چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەبێت.

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: پڕۆژەیەكی ڕاکێشانی هێڵى 33 کەیڤی لە ناوچەكانی (بەردەقارەمان – بازیان) و (بەردەقارەمان – تەکیە) بە بڕی 3.5 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت.

راشیگەیاند: پڕۆژەکەی بازیان - چەمچەماڵ گرینگییەكی زۆری بۆ چارەسەرى کێشەى بارزۆریی وێستگەى 132 کەیڤیی چەمچەماڵ هەیە، لەوانە کێشەی کەمیی ڤۆلتییەی شارەدێی ئاغجەلەر چارەسەر دەکات و سوودی بۆ ناوچەکانى بازیان و بەردەقارەمان و تەکییە دەبێت.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەش دا كە پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەکرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.